بەرشە ماوەی دوورکەوتنەوەی لۆکاس دینی ئاشکرا دەکات


نەتەوە  |   21:29:16 2018-03-28  |   (301) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی پێکانەکەیەوە لەیاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا لە هەفتەی فیفا، بەرگریکارە فەرەنسییەکەی بەرشە ماوەیەک لە یارییەکان دووردەکەوێتەوەو یانەی بەرشەلۆنەش ئەو ماوەیە ئاشکرا دەکات.
A+    A-


لۆکاس دینی بەرگریکارە فەرەنسیەکەی یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی ھەڵبژاردەکەی لە ھەفتەی فیفادا تووشی پێکان بووە، دوای گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە و ئەنجامدانی پشکنین، دەرکەوتووە کە ئەو یاریزانە پێکان لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا ھەیە.

 

هەر بەو هۆیەشەوە یانەکە رایگەیاندووە کە ئەو یاریزانە بەرگریکارەیان ناتوانێت تا سێ ھەفتەی دیکە بگەڕێتەوەو بۆ گۆڕەپان و لە یارییەکانی بەرشە دوور دەکەوێتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان