لە تویتی مەسرور بارزانییەوە


نەتەوە  |   16:24:28 2015-10-11  |   (387) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بزوتنەوەی گۆران بە بەرپرس دەزانێت لە بارودۆخی کوردستان.
A+    A-

مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزوتنەوەی گۆران بە بەرپرس دەزانێت لە بارودۆخی کوردستان.

 

بارزانی لە ئەکاونتی تویتەری خۆیەوە سەرخۆشی لە کەسووکاری شەهیدانی ئەم چەند رۆژی رابردوو دەکات کە لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستدا.

هاوکات گۆران بە بەرپرس لەم "تووندووتیژییە" دادەنێت کە لە رۆژانی رابردوودا لە کوردستان درووستبووە.

لە هەمان کاتدا نووسیوێتی کە "هێرشکردن لە بارەگاکانی پارتی لە کاتێکدا دێت کە ئەندامی پارتی شەڕ دەکەن دژ بە داعش .

دووژمنانی کوردستان لەمە سوومەند دەبن لەلایەکی دیکەوە، بارزانی ئاسایشی سلێمانی بە بەرپرس دەزانێت بۆ سەرنەکەوتن لە پاراستنی لقەکانی پارتی لەو شارە.

لەم چەند رۆژەی رابردوودا، خۆپیشاندان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەسپێکرد و ژمارەیەک هاوڵاتی بوون بە قوربانی.





loading...