هەواڵێکی کە هەوادارانی میسی دڵتەنگ دەکات


نەتەوە  |   20:20:03 2018-03-27  |   (321) جار خوێندراوەتەوە

بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی لە پێکهاتەی سەرەکیی دوورکەوتووەتەوە بەهۆی پێکانەوە ئامادە نابێت.
A+    A-


رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، لە نوێترین هەواڵیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە میسی لە درەنگانی شەوی رابردوودا لەگەڵ خۆرخی سامپاولی راهێنەردا گفتوگۆیان کردووەو پێی راگەیاندووە کە هەست بە ئازار دەکات لە ماسوولکەکانیدا، هەربۆیە راهێنەری تانگۆ نایەوێت سەرکێشی بە ژیانیی ئەو ئەستێرەیەوە بکات و لەپێکهاتەکەیدا دووری خستووەتەوە.

 

لە یاریی رابردووی ئەرژەنتین بەرامبەر ئیتاڵیاش میسی بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداریی بکات و ئێستا یاریی دووەمیشی هاتۆتە سەر.

 

واش بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10:45 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان، ئیسپانیاو ئەرژەنتین لە یارییەکی دۆستانەدا لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ رووبەڕووی یەکتریی  ببنەوە.

 
















زۆرترین بینراوەکان