ڤیدیۆ.. چرکەساتی تەقینەوەی مۆبایلێک بەرووخساری خاوەنەکەیدا


نەتەوە  |   18:42:28 2018-03-26  |   (586) جار خوێندراوەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە تێیدا کەسێک سەرقاڵی بەکارهێنانی مۆبایلێکی زیرەکە، بەڵام لەناکاو گڕێکی گەورە لە مۆبایلەکەوە بەرزدەبێتەوەو هێندەی نەماوە کارەساتێکی گەورەی لێبکەوێتەوە.
A+    A-


رووداوەکە لە یەکێک لە فرۆشگاکانی مۆبایلدا روویداوە، کاتێک خاوەنی مۆبایلەکە سەرقاڵی ئەوە بووە پاتریی مۆبایلەکەی بگۆڕێت، بەڵام لەناکاو مۆبایلەکە دەتەقێتەوەو گڕێکی گەورە رووەو روخساری خاوەنی مۆبایلەکە هورژم دەبات.

 

بەرپرسی ناوەندی ئەو فرۆشگایەش کە لەشارۆچکەی قانسۆی چین-ە، دەڵێت "پێدەچێت لەکاتی گۆڕینی پاترییەکەدا دووچاری کونبوون بووبێت و بەو هۆیەوە تەقیووەتەوە ".
















زۆرترین بینراوەکان