رۆناڵدۆ داوایەکی سانتۆس رەتدەکاتەوە


نەتەوە  |   21:49:40 2018-03-25  |   (248) جار خوێندراوەتەوە

لە یاریەکەی نێوان "ھەردوو ھەڵبژاردەی پورتوگال و میسرو راھێنەری ھەڵبژاردەی پورتوگال داوایەک لە رۆناڵدۆ دەکات و رۆناڵدۆش رەتیدەکاتەوە".
A+    A-

 

پێگەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە کە لەیارییەکەی نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی پورتوگال و میسرو لە میانەی پشووی نێوان گێمەکاندا، سانتۆس-ی راھێنەری ھەڵبژاردەی پورتوگال داوا لە رۆناڵدۆ دەکات گێمی دووەم یاریی نەکات، بەڵام رۆناڵدۆ ئەو داوایەی رەتکردۆتەوەو پێی وتووە کە ھەردوو گێمەکە یاریی دەکات و دەیەوێت تا کۆتایی بەردەوام بێت.

 

 ئەوەبوو کریستیانۆ لەکاتی زیادکراوداو لە خولەکەکانی 92 و 94دا دوو گۆڵی بۆ پورتوگال کردو تیپەکەی لە شکستەوە بەرەو سەرکەوتن برد.
















زۆرترین بینراوەکان