تەندروستی په‌یامێكی بەپەلە ئاراستەی دایكان و باوكان دەکات لەبارەی ئەم مەترسییەوە


نەتەوە  |   20:43:50 2018-03-23  |   (3,255) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپارێزیی ته‌ندروستی لە سلێمانی‌ په‌یامێكی بەپەلە ئاراسته‌ی‌ دایكان و باوكان و ئه‌وكه‌سانه‌ش ده‌كات كه‌ به‌خێوكه‌ری‌ منداڵن و ئاگاداریان دەکاتەوە لەوەی: " شیرو شروب تێکەڵ نەکەن و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپارێزییش رایده‌گه‌یه‌نێت  کە ئەوە کارێکی هه‌ڵه‌یه‌و خۆیانی‌ لێ‌ بپارێزن".
A+    A-


د. رزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپارێزیی ته‌ندروستی لە سلێمانی رایگه‌یاندووە: "هیچ رێنماییه‌ك نییه‌ كه‌ شیری منداڵ به ‌شروب بگیرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و مادده‌ كیمیاییانه‌ی له ‌جۆره‌كانی شروبدا هه‌یه‌، پێكهاته‌ی كیمیایی نوێ دروست ده‌بێت".

 

لەو رووەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "رێنمایی به‌خێوكه‌ری منداڵان ده‌كه‌ین، شیری منداڵ ته‌نها به‌ئاو بگرنه‌وه‌و هیچ مادده‌یه‌كی دیكه‌ بۆ گرتنه‌وه‌ی به‌كارنه‌هێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ زیانی ته‌ندروستی بۆ منداڵەکە ده‌بێت".

 

به‌گوێره‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییش كه‌ له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبۆته‌وه‌، ئاماژه‌ بەوە دەدات کە به‌هۆی‌ تێكه‌ڵكردنی‌ شیری‌ منداڵەوە به ‌شروب، دواجار منداڵه‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌".
















زۆرترین بینراوەکان