ئەم یانەیەی ئیسپانیا بە باشترین یانەی ساڵ دیاریی کرا


نەتەوە  |   17:24:30 2018-03-23  |   (246) جار خوێندراوەتەوە

لە لایەن رێکخراوی EFE ئەمریکاییەوە، "یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتی باشترین یانەی ساڵی پێبەخشراو فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەش  دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە لێدوانی بۆ رۆژنامەنوسان دا.
A+    A-


پێرێز لەو کۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا وتی: من زۆر خۆشحاڵم کە ئەم خەڵاتە وەردەگرم، ئێمە پەیوەندییەکی باش و گونجاومان لەگەڵ کیشوەری ئەمریکادا ھەیەو لەو کیشوەرەش ھاندەری زۆرمان ھەیە .

 

هەروەها دەڵێت: ساڵی 2017 سالێکی زۆر گەورە بوو بۆ یانەی ریاڵ مەدریدو بە درێژایی 116 ساڵی رابردوو، ھێندەی ساڵی 2017 ریاڵ ئەنجامی گەورەی تۆمار نەکردبوو، راشیگەیاندووە کە توانیویانە لالیگا و چامپیۆنس لیگ بۆ ساڵی دووەم بەدەست بھێنین کە پێشتر ھیچ یانەیەک ئەوەی ئەنجام نەداوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم تیپەی ئێستا ناوی چووەتە مێژوی یانەی ریاڵ مەدریدەوەو دەڵێت: "زێدان باشترین راھێنەری جیھان بوو، کریستیانۆ باشترین یاریزانی جیھان و خەڵاتی بالۆن دۆریشی بردەوە".   

 

روونیشیکردۆتەوە کە سەرەڕای ئەوەش پێنج یاریزانیان لە باشترین پێکھاتەی جیھاندا بووەو دەڵێت: ئەوە ساڵێک بووە کە ھەرگیز لە یادی ناکەین و بڕوای خۆشی نیشاندا کە زۆر قورسە کە بتوانن ساڵێکی وا دووبارە بکەنەوەو دەڵێت: ھەمیشە خەونیش بە دووبارە کردنەوەیەوە دەبینم ".

 

روونیشکردەوە کە دەیەوێت ئاماژە بە دی ستیڤانۆ بکات کە بەلای ئەوەوە یاریزانێکی کیشوەری ئەمریکای لاتین بووە، ئەو مێژووی تۆپی پێی لە ریاڵ مەدریددا گۆڕی و وتی: "ھەمیشە شانازیی پێوە دەکەین". 
















زۆرترین بینراوەکان