بۆچی دڵ توشی شێرپەنجە نابێت؟


نەتەوە  |   11:12:10 2018-03-23  |   (459) جار خوێندراوەتەوە

پزیشكێكی پسپۆڕی كورد ڕایدەگەیەنێت، "هەر خانەیەك لە لەشدا ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی زۆر بەهێزە خانەكانی دڵ نەبێت، هاوكات هۆكاره‌كه‌شی رونده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

د.سۆران محەمەد غریب، پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، شێرپەنجە نەخۆشییەكە بەشێكی زۆر لە ئەندامەكانی لەش دەگرێتەوە و بە یەكێك لە ترسناكترین نەخۆشییەكان دادەنرێت، كە ساڵانە چەندین خەڵك بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.


جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "تا ئێستا ڕوی نەداوە كەسێك توشی شێرپەنجەی دڵcardiac cancer بووبێت، هیچ كەسێكیش تا ئێستا گوێی لێ نەبووە پزیشكەكان بڵێن نەخۆشەكە تووشی شێرپەنجەی دڵ بووە، بۆیە هەر خانەیەك لە لەشدا ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی زۆر بەهێزە خانەكانی دڵ نەبێت".


ڕاشیگەیاندووە، خانە شێرپەنجەییەكان بۆ ئەوەی دروست بن دەبێت بە زنجیرەیەك لە بازدانی ترشە ناوكییەكانی DNA دا بڕۆن، بازدان وا لەخانەكان ئەكات، كە زیاتر دابەش بن بۆ ئەوەی خانەی ناسروشتی شێرپەنجە دروست بێت، بەڵام دابەشبوونی خانە لە دڵە ماسولكەكان یاخود خانەكانی دڵدا ڕوونادات، لەبەر ئەم هۆیەشە خانەی شێرپەنجەیی لە دڵدا دروست نابێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەندامەكانی دیكەی لەش بە ئاسانی خانەكانی شێرپەنجەییەكانی تێدا گەشە ئەكات وەك جگەر و مەمك و كۆڵون و پرۆستات و مناڵدان و پەنكریاس و مێشك.


ئەوەشی خستۆتەڕوو، خانەكان لە لەشدا بە شێوەی ناسروشتی گەشە دەكەن، پێی دەوترێت خانە شێرپەنجەییەكان، بەڵام ڕوودانی دابەشبوونی خانە لە ناو دڵدا لەدوای لە دایكبوون دەوەستێت، واتە دابەشبوونی خانە ڕوونادات پاش ئەوەی منداڵەكە لە دایك دەبێت، ئەمەش تاكە هۆكارە، كە دڵ توشی شێرپەنجە نابێت.
















زۆرترین بینراوەکان