فە‌یسبوك رەشترین هە‌فتە‌ی خۆی بە‌ڕێكرد


نەتەوە  |   20:08:47 2018-03-21  |   (359) جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ سێشەممە كۆمپانیاى فەیسبوك بەهاى پشكەكانى بەڕێژى "3%" هاتەخوارە، بەوەش لە ماوەی یەك هەفتەدا بەهاى گشتى فەیسبوك لە بازاڕدا 60  ملیار دۆلار كەمیكرد.
A+    A-


دوێنێ لە پێنوێنەكانى بۆرسەدا، لەكۆتاى مامەڵەى داخستنى بازاڕدا، بەهاى یەك پشكى فەیسبووك بە 168.15 دۆلار مامەڵەى پێوەكرا، بەهاى گشتى كۆمپانیاكەش لە بازاڕدا دابەزى بۆ 492.6 ملیار دۆلار.

 

ئەو دابەزینەى بەهاى پشكەكانى فەیسبووك دواى بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە بوو كە ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد، کە ساڵى 2016 لەكاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكانى ئەمریكادا دزە كراوەتە ناو زانیاریى تایبەتى كەسیى 50 ملیۆن كەسەوە لە بەكارهێنەرانى فەیسبووك.

 

ئەو هەواڵە وەك ئاگر بەربووە پشكەكانى فەیسبووك لە بۆرسەى (وڵ ستریت) و بەهاكەى هاتەخوارەو ئەو دابەزینەش كاریگەیى لەسەر پشكەكانى كۆمپانیاكانى تەكنۆلۆژیا هەبوو و بەو هۆیەوە بەهاى كۆمپانیا (ئەلفابیت) بە رێژەى 0.19% و كۆمپانیاى (ئەپڵ) بە رێژەى 0.3% هاتە خوارەوە.

 

فەیسبوك رووبەڕووى گوشار بۆتەوە بۆ روونكردنەوە لەسەر ئەو دەنگۆیانەى كە دەوترێت هەندێك كۆمپانیا، داتاو زانیارییە كەسییەكان بەكاردەهێنن لە بەرژەوەندیى هەندێك لایەن بۆ دەستكەوتى سیاسى.
















زۆرترین بینراوەکان