ئەم خانمانە نابێت قاوە بخۆنەوە


نەتەوە  |   16:39:10 2018-03-21  |   (1,209) جار خوێندراوەتەوە

پڕۆفیسۆری ئەڵمانی "کرستیان سینا" دەڵێت، سودەکانی قاوە لە زیانەکانی زیاترەو خەڵکی ئاسایی دەتوانێت لە رۆژێکدا 3 کوپ قاوە بەبێ کێشە بخواتەوە.
A+    A-


راشیگەیاندووە: قاوە چارەسەری نەخۆشییەکانی جگەر دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشی "کلۆرۆجینیک" و بۆ ئەو کەسانە باشە کە هەوکردنی جگەریان هەیە.

 

لەلایەکی ترەوە پسپۆرێکی ئەڵمانی تر بە ناوی "بیرگیت فارنکی" ئاماژی بەوە کردووە، گەدەی هەندێك کەس بەرگەی قاوە ناگرێت، چونکە بڕێکی زۆر "کافیین"ی تێدایە کە کرداری هەرس چالاک دەکاتەوەو دەبێتە هۆی ئازاری سک، هەربۆیە ئامۆژگاریی دەدات جۆرێکی بێ کافیین بخۆینەوە.

 

هەروەها ئەو کەسانەی کێشەی بەرزیی ئاستی کۆلیسترۆڵیان هەیە، دەتوانن قاوە بە فلتەر ئامادە بکەن، چونکە لەو مادانە پاکی دەکاتەوە کە زیان بە ئاستی کۆلیسترۆڵ دەگەیەنێت.

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە پێویستە خانمانی دووگیان بەتەواوەتی دوور بکەونەوە لە قاوە بەتایبەتی لە مانگەکانی یەکەمی دوو گیانیدا، چونکە ئەگەری لەبارچوونی کۆرپەلەکە زیاتردەکات.
















زۆرترین بینراوەکان