کاسیمیرۆ مژدەیەکی خۆش بە مەدریدییەکان رادەگەیەنێت


نەتەوە  |   19:35:47 2018-03-20  |   (466) جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی یاریەکەی ریاڵ مەدریدو یۆڤانتۆسەوە کە لەخولی یانە پاڵەوانەکاندا بەڕێوەدەچێت کاسیمیرۆ رایگەیاند ریاڵ مەدرید تا یاریی کۆتایی دەڕوات و وتیشی: لەوە دڵنیاین کە ئەمساڵیش دەتوانین نازناوەکە بەرینەوە.
A+    A-

 

بەھۆی بوونی یارییە دۆستانەکانی ھەڵبژاردەکان کە بە ھەفتەی فیفا ناسراوە، ھەڵبژاردەی بەرازیل یەکەم یاریی دۆستانەی بەرامبەر بە روسیای میوانداری مۆندیال دەکات، پێش ئەو یارییەش ھەریەک لە کاسیمیرۆ و دۆگڵاس کۆستا بەشداریی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان کرد کە پێش یارییەکە بۆیان رێکخرابوو.

 

لەو کۆنگرەیەداو لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا  سەبارەت بە پرسیاریارێک لەبارەی یارییەکەی ریاڵ مەدریدو یۆڤانتۆس لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا کاسیمیرۆ وتی: ئێرە شوێنی قسەکردن لەسەر ریاڵ مەدرید نییە، لێرە بۆ بەرازیل ھاتووین تا بردنەوە بۆ سیلیساو بنووسینەوە، بەڵام بەھەرحاڵ ریاڵ مەدرید تا یاری کۆتایی دەڕوات و لەوەش دڵنیاین ئەمساڵیش دەتوانین نازناوەکە بەرینەوە، چونکە ئەوە تاکە ئامانجی ئێمەیە لەم وەرزەدا.
















زۆرترین بینراوەکان