دەیەوێت هەواڵەکە نەگاتە پێشمەرگە


نەتەوە  |   15:30:20 2015-10-11  |   (375) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی هۆشیاری دەدات .
A+    A-

ئەندامیێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بارودۆخی کوردستان  دەڵێت هەوڵی ئەوە دەدەن کە بارودۆخی ئێستا نەگاتە پێشمەرگە و هەروەها نیگەرانیشن لەم رەوشە.

 

ئاراس حەسۆ میرخان ، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی راگەیاند کە پارتی نیگەرانە لە رەوشی ئەم چەند رۆژەی دوایی و هەوڵی ئەوە دەدەن کە ئەم بارودۆخەی خۆپیشاندانەکان نەگاتە پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگ دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش شەڕ دەکەن. 

میرخان لەو باوەڕەدایە کە دەستێك لە پشت ئەم خۆپیشاندانانە هەبێت.

 

 لە چەند رۆژی رابردوودا، لە ژمارەیەک لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان زنجیرەیەک خۆپیشاندان سازکران، کە توندوتیژییان لێ کەوتەوە.





loading...