کریستیانۆ سەبارەت بە ھەواڵی دەستگیرکردنەکەی روونکردنەوە دەدات


نەتەوە  |   20:48:27 2018-03-19  |   (345) جار خوێندراوەتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی یان هەوڵی دەستگیرکردنی لە میدیاکانی ئیسپانیادا، روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "ئەم کاتە خۆشەم لێ تێک مەدەن و ناخۆشی مەکەن".
A+    A-

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/3/19 ھەواڵی دەستگیرکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەلایەن پۆلیسی ئیسپانیاوە بڵاوکرایەوە ، بەڵام کەمێک پێش ئێستا رۆناڵدۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام رەتیکردەوە دەستگیرکرابێت یان ھەوڵی دەستگیرکردنی ھەبێت و نووسیویەتی: "ھەوڵ مەدەن ئەم ساتە خۆشەی ئێستام بەم ھەواڵە درۆیانە ناشیرین و ناخۆش بکەن".

 

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ لە بەشێک لە میدیاکانی ئیسپانیادا ھەواڵی دەستگیرکردنی رۆناڵدۆ لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بڵاوکرایەوە کە گوایە  لەسەر خۆدزینەوە لە باج دەستگیرکراوە.
















زۆرترین بینراوەکان