مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستیان ڕاگەیاند


نەتەوە  |   18:51:49 2018-03-19  |   (389) جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و لیستی هاوبەش لە یەكێتی مامۆستایان، لەدژی دابەشنەكردنی مووچەی بێ پاشەكەوت، رێپێوانی فراوانی نارەزایی ئەنجام دەدەن و داواش لەبەڕێوەبەری خوێندنگەكان و مامۆستایان دەكەن لە بایكۆتكردن بەردەوام بن.
A+    A-

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2018/3/19، لە راگەیاندراوێكی هاوبەشی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و لیستی هاوبەش لە یەكێتی مامۆستایاندا، رەخنەی توند لە حكومەتی هەرێم گیراوە بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەی تەواوەتی وەزارەتی پەروەردەوە كە پێشتر بەغدا بڕیاری لێدابوو.

 

لە راگەیاندراوەكەدا وادەی خۆپیشاندان و رێپێوانی بەرفراوانی ناڕەزایی دیاریكراوە، كە رۆژی سێشەممە كاتژمێر 10ی بەیانی لەبەردەم بینای پەروەردەی رۆژئاوادا ئەنجام دەدرێت و داواش لە سەرجەم چین و توێژەكان دەکەن بێدەنگیی بشكێنن، لەبەرئەوەی حكومەتی هەرێم بەم هەنگاوەی، هیوای چاككردنی بژێویی بەتەواویی لەگۆڕنا.

 

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و لیستی هاوبەش لە یەكێتی مامۆستایان، هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە دووپاتكردۆتەوەو داواشیان لەو بەڕێوەبەرو مامۆستایانە كردووە كە بەهیواوە گەڕابوونەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن، بگەڕێنەوە بۆ شەقام.

 
















زۆرترین بینراوەکان