رێگایه‌كی سه‌ره‌كی له‌هه‌رێم ده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   11:27:49 2018-03-19  |   (677) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، "حکومەتی عێراق" لای خۆیەوە رێگای نێوان هەولێر - کەرکووک بکاتەوە.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره‌ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/3/2018 هێزە عێراقییەکان بە ئامادەبوونی چەند فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی و بەڕێوەبەری شارۆچکەی پردێ لە مەراسیمێکدا رێگاکە بەتەواوی دەکەنەوە.


له‌ئێستادا سێ بازگەی سوپای عێراق و بازگەیەکی پێشمەرگە لەنێوان هەولێر و کەرکووکدا هەن، بەڵام سەرجەمیان لادەبرێن و تەنیا یەک بازگەی هاوبەش دادەنرێت.


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، بازگەکە بەهاوبەشی لەلایەن دژەتیرۆری عێراق و پێشمەرگە یان ئاسایشی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی دەکرێت، بەپێی بڕیاری بەغداش تەنیا ئاڵای عێراقی لەسەر هەڵدەکرێت.


کردنەوەی رێگاکە تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلە بچووکەکانە و دەبێت ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بە رێگای دیبەگە و مەخموور یان شوان و تەقتەقدا هاتووچۆ بکەن. 
جێی باسه‌ رێگای هەولێر - کەرکووک لەدوای هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە 16ی ئۆکتۆبەردا داخرا.


 
















زۆرترین بینراوەکان