واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راگه‌یه‌نرا


نەتەوە  |   23:08:44 2018-03-18  |   (13,573) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی "ئەو پارەیەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ مووچە نێردراوە"، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و چۆنییەتی دابەشکردنی بەسەر وەزارەتەکاندا ئاشکراکرد.
A+    A-

 

وەزارەتی دارایی رایدەگەیێنێ، حکومەتی عێراق 317 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، پارەکە بۆ هەموو وەزارەتەکان نێردراوە بە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانیشەوە، نەک تەنیا بۆ وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەبێ پاشەکەوت پێویستی بە 900 ملیار دینارە، بۆ دابەشکردنی مووچەش بە پاشەکەوتەوە پێویستی بە 590 ملیار دینارە، واتا ئەگەر 273 ملیار دیناری دیکە بخاتە سەر پارەکەی بەغدا، ئینجا دەتوانێت مووچەی هەموو وەزارەتەکان بە پاشەکەوتەوە بدات.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی روونیکردووەتەوە کە رۆژانی دووشەممه و سێشەممەی ئەم هەفتەیە، جگه له مووچەی وەزارەتی پەروەرده کە پێشتر کاتی دابەشکردنی ئاشکراکرابوو، مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانییانی سیاسی، دارایی و رەگەزنامە دابەشدەکات، دوای نەورۆزیش مووچەی تەواوی وەزارەتەكانی دیکە دابەشدەكات.

 

دەقی روونكردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری: 

 

هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێك لەسەر ناردنی مووچه له بەغداوه له راگەیاندنەکان، لێرەوه تەواوی زانیارییەكانتان پێڕادەگەیێنین.

سەرەتا سوپاسی سەرۆكوزیرانی حكومەتی فیدراڵ و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە توانییان بە پشوودرێژیی لە قۆناخێکی سەختدا گفتوگۆیەکی بەرهەمدار ئەنجامبدەن و لەو رێگەیەوە بڕە پارەیەک لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەمه دەستپێكێكی ئەرێنییه. بەڵام بڕی مووچەی هەرێمی کوردستان بەبێ پاشەكەوت ٩٠٠ ملیار دیناره و به سیستەمی ئێستای پاشەكەوتەوە پێویستمان به ٥٩٠ ملیار دیناره، بۆیە هیوادارین بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنی مووچەی مانگانە.

١-دەقی نامەی بەڕێز سەرۆكی بانكی مەركەزی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری 
اگلاق راتب لشهر واحد لموڤفی اقلیم كردستان

رواتب الاقلیم عدا البیشمركه‌          281,724,634 
+
رواتب البیشمركه‌ 35,815,831 
=
مجموع رواتب الاقلیم مع البیشمركه‌          317,540,465
٢- ئەم بڕه (317,540,465) دینار بۆ مووچەی هەموو وەزارەتەكانه بە پێشمەرگەشەوه، نەک تەنیا بۆ تەندرووستی و پەروەردە.
٣- رۆژی ٢٠١٨/٣/١٩ دووشەممه له لقی بانكی مەركەزی له هەولێر پارەكه رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكرێت.

٤-وەزارەتمان به راوێژ لەگەڵ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دووشەممه و سێشەممه واته ١٩ و ٢٠ی مانگ جگه له مووچەی وەزارەتی پەروەرده، بەردەوام دەبین له پێدانی مووچه و لەو بڕه پارەیه مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانییانی سیاسی، دارایی و رەگەزنامە دابەشدەکەین، هەروەها دوای نەورۆز تەواوی وەزارەتەكانی دیکە دابەشدەكەین.

٥-پاش نەورۆز حكومەتی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات بۆئەوەی بەو بڕه پارەیەی كه بەغدا دەینێرێ، هەروەها بە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت لیستی مووچه رێكبخرێتەوه. هەموو هەوڵێك دەخەینەگەڕ بۆ باشتركردنی بژێویی هاووڵاتیان و مووچەخۆران .

وەزارەتی دارایی و ئابووری
 هەرێمی کوردستان
 
















زۆرترین بینراوەکان