میسی ھۆشدارییەکی توند دەداتە نێیمار


نەتەوە  |   20:33:25 2018-03-18  |   (329) جار خوێندراوەتەوە

لە وەڵامی ئەو لێدوانانەدا کە نێیمار دا سیلڤا دەیدات سەبارەت بە "چوونی بۆ ریاڵ مەدرید ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە ئەوی نەوێتەوە" لیوێل میسی ئەستێرەی جیهانیی تۆپی پێ هۆشداریی توند دەداتە ئەو یاریزانە بەرازیلییەی پێشووی بەرشە.
A+    A-


چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە نێیمار پەیامێکی ئاراستەی یانەی بەرشەلۆنە کردووە کە ئەگەر بینانەوێت دەگەڕێتەوە بۆ بەرشە و ئەگەرنا پەیوەندیی دەکات بە ریاڵ مەدریدەوە.

 

 لەوبارەیەشەوە لیۆنێل میسی کە ھەمیشە پەیوەندیی زۆری باشی لەگەڵ نێیمار ھەبووە، قسەی لەگەڵ نێیمار کردووەو پێی راگەیاندووە کە بەھیچ شێوەیەک بەرشەلۆنە بۆ پەیوەندیکردنی بە ریاڵ مەدریدەوە بەکارنەھێنێت.

 

میسی بە نێیماری وتووە کە ھەوڵدەدات ئیدارەی یانەکە رازی بکات تا بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە نەک پەیوەندیی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات و ئەو یانەیە بەکاربھێنێت بە بیانووی پەیوەندیکردنی بە ریاڵ مەدریدەوە، چونکە دواتر ھاندەرانی بارسا زۆر لەخۆی توڕە دەکات.
















زۆرترین بینراوەکان