پێشكه‌شكاره‌كه‌ی NRT2 وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   13:25:23 2018-03-18  |   (2,541) جار خوێندراوەتەوە

پێشكه‌شكاره‌ ناسراوه‌كه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دوو "هاوده‌م مه‌حمود" وێنه‌یه‌كی جیاوازی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

هاوده‌م له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ ، كه‌ وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه‌ مێژوه‌كه‌ی بۆ 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیویه‌تی، ساڵەکان ھەرچەند زوو تێ ئەپەڕن، بەڵام خۆشەویستی تۆ ھەروەک سەرەتایه‌، سیانزە ساڵ لەمەو پێش لەگەڵ شاژنەکەم.


جێی باسه‌ مه‌حمود ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌بواری راگه‌یاندن كار ده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌سه‌ر شاشه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێك وه‌ك پێشكه‌شكار ده‌ركه‌وتووه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره‌.
















زۆرترین بینراوەکان