لێژنەی دارایی: ڕۆژی دووشەممە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت


نەتەوە  |   10:47:28 2018-03-18  |   (18,815) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، ڕۆژی دووشەممە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت".
A+    A-

 

شێرکۆ حەمەئەمین، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕانە، لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانەوە، ڕایگەیاند: ”بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، ھەروەھا بەپێی ئەو قسانەی کە ھەردوو حکوومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان کردوویانە، پێش نەورۆز واتە ڕۆژی دووشەممە ١٩/٣/٢٠١٨، دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت“.


ئەندامەکەی لێژنەی دارایی وتیشی: "ڕۆژی ھەینیی ڕابردوو ١٦/٣/٢٠١٨، نوێنەرەکەی حەیدەر عەبادی لە ڕێوڕەسمی شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا وتوویەتی پێش نەورۆز مووچە دابەش دەکرێت، ھەروەھا حکوومەتی عێراق بڕە پارەیەکی زۆری بۆ لقی ھەولێری بانکی ناوەندی ناردووە".


ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز باسی لەوەش کرد، کە ئەو پارەیەی دابەش دەکرێت، "ھی مانگی ١ی ٢٠١٨یە و بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت".
















زۆرترین بینراوەکان