بۆ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت


نەتەوە  |   19:10:52 2018-03-17  |   (812) جار خوێندراوەتەوە

ئافره‌تێكی‌ میسری‌ كه‌ نیشته‌جێی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئاهه‌نگی‌ گێڕا.
A+    A-


سه‌ندرێلا نانا وێنه‌ی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ له‌ په‌یجه‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووک بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا جلوبه‌رگی‌ ره‌نگ سپی‌ له‌به‌ركردووه‌ و دڵخۆش دیاره‌.

هاوكات ئه‌و ئافره‌ته‌ هاوڕێ كچ و كوڕه‌كانی‌ بانگهێشت كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ بكه‌ن و كێكی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵیدا ببڕن.

سه‌ندرێلا نانا ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ به‌ "یه‌كێك له‌ باشترین ئه‌و شتانه‌ی‌ له‌ ژیانیدا روویداوه‌" وه‌سف ده‌كات و نووسیویه‌ت: "یه‌كێكه‌ له‌ باشترین رۆژه‌كانی‌ ژیانم. سوپاس بۆ خوا بۆ ئاهه‌نگی‌ جیابوونه‌وه‌م".

 
















زۆرترین بینراوەکان