سبەینێ ئاسمانی سلێمانی رووناک دەکرێتەوە


نەتەوە  |   18:49:03 2018-03-17  |   (1,619) جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆزەوە، رێکخراوی Act فیستیڤاڵی رووناکی سازدەکات.
A+    A-

 

سبەینێ رێکەوتی 18ی مانگی مارس کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ بۆ 8ی شەو، بۆ یەکەمین جار فیستیڤاڵی رووناکی سازدەکرێت لە پارکی مەلیک مەحمود، کە تێیدا چەند چالاکیەک سازدەکرێت، لەوانە "هەڵدانی باڵۆنی رووناکی، لە ژێر دروشمی "بە خواستی هیواکەت ئاسمانمان لەگەڵدا رووناک بکەرەوە"، هاوکات پێشکەشکردنی خواردن و نمایشکردنی کاری دەستی خانمان و رەنگکردنی دەموچاوی منداڵان و میوزیک و گۆرانی و چەندین چالاکی دیکە.

 

پێنوس ئاراس، یەکێک لە ئەندامانی رێکخەرانی ئەم فیستیڤاڵە بە خەندان لایف- ڕاگەیاندووە: "ئەم چالاکیە یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی دڵخۆشکردنی هاوڵاتیانە، لەم کاتە ناهەموارەدا، هاتن بۆ هەموو کەسێکە، رەنگە لە ساڵانی داهاتوو ئەم فیستیڤاڵە بەرینە شوێنێ دیکە، هاوکات هەوڵمانداوە ئەو دەنگ بێژانە بانگێشت بکەین کە دەرنەکەوتوون، یەکێک لە گروپەکان لە زانکۆی ئەمەریکیەوە بەشداری دەکەن".

 

 

 
















زۆرترین بینراوەکان