پەروەردە و گەنجینە لە بارەی دابەشكردنی موچە رونكردنەوە دەدەن


نەتەوە  |   17:37:29 2018-03-17  |   (2,734) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاشكرایدەكات، ئامادەكاریەكان بەمەبەستی دابەشكردنی موچەی مامۆستایان لەلایەن پەروەدەكانەوە كۆتایی هاتووە، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لەسلێمانیش دەڵێت" هیچ بڕە پارەیەك نەگەیشتووەتە گەنجینەكان بۆ دابەشكردنی موچە".
A+    A-


مەریوان عومەر بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرادیۆ نەوای راگەیاندووە: ئامادەكارییەكان بەمەبەستی دابەشكردنی موچەی مامۆستایان كۆتایی هاتووەو لیستی موچەی مامۆستایانیش لە ئێستادا ئامادەیەو چاوەڕوانی خەرجكردنی پارەی پێویست دەكەین بۆ دابەشكردنی موچە.

 

لەلایەكی دیكەوە حەسەن رەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی، لەبارەی ناردنی پارەی پێویست بۆ گەنجینەكان و دابەشكردنی موچە  وتی" تائێستا هیچ بڕە پارەیەك رەوانەی گەنجینەكان نەكراوەو هیچ شتێكی فەرمیش لەبارەی ناردنی پارە بۆ گەنجینەكان بەئێمە نەوتراوە".

 

سەبارەت بەدابەشكردنی موچەی مامۆستایان پێش پشووەكانی نەورۆز كە لەلایەن، رێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمەوە ئاشكراكرا، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی ئاشكرایكرد، هیچ بڕە پارەیەكی حكومەتی هەرێمیش رەوانەی گەنجینەكان نەكراوە بۆ دابەشكردنی موچەی مامۆستایان. 
















زۆرترین بینراوەکان