هێڵێکی ئاسمانی داشکان بۆ گەشتە یەکەمەکانی لە هەولێر و سلێمانی دەکات


نەتەوە  |   13:15:28 2018-03-17  |   (751) جار خوێندراوەتەوە

هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئوردنی داشکاندن بۆ گەشتە یەکەمەکانی هێڵەکەی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی، دەکات.
A+    A-

 

رۆژی شەممە 17/3/2018، نیاز تاهیر، جێگری بەڕێوەبەری سەرۆکی کۆمپانیای (Uk world wide groep) بە باسنیوزی راگەیاندووە، لە رۆژی 1/4/2018ـەوە هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئوردنی دەست بە گەشتە نیودەوڵەتییەکانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستان، دەکاتەوە.

 

نیاز تاهیر، کە کۆمپانیاکەی بریکاری سەرەکیی هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئوردنییە، ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو هێڵە هەفتانە نۆ گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چوار گەشتیش بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ئەنجام دەدات.

 

جێگری سەرۆکی ئەو کۆمپانیایە هەروەها رایگەیاند، کە بەبۆنەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان، داشکانیان بۆ بلیتی گەشتی نێوان هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بۆ عەممانی پایتەختی ئوردن و بە پێچەوانەوەش، کردووە و کردوویەتی بە 395 دۆلار بۆ چوون و هاتن.

 

هەروەک نیاز تاهیر رایگەیاند، ئەو کەسەی دەیەوێ داشکانی لە بلیتەکە بۆ بکرێت، دەبێ لەماوەی نێوان 16/3/2018 تا 31/3/2018 بلیتەکە بکڕێت، کە ماوەی سەفەرەکەی دەبێ لەنێوان 1/4/2018 تا 8/6/2018 بێت.

 

رۆژی سێشەممە 13/3/2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر و پلەداری هەردوو فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان. دا و رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە  15/3/2018 هەردوو فڕۆکەخانەکە دەکرێنەوە و تێیاندا دەست بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەکرێتەوە.

 

 
















زۆرترین بینراوەکان