داوای کۆبوونەوەی لوتکە دەکرێت


نەتەوە  |   14:55:11 2015-10-11  |   (342) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، بەیاننامەیەکی لەسەر رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی کوردستان بڵاوکردەوە.
A+    A-

یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان پێشنیازی کۆبوونەوەی سەرکردەی پارتەکان دەکات.

 

رۆژی ١١-١٠-٢٠١٥ یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، بەیاننامەیەکی لەسەر رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا کە کۆمەڵێک پێشنیاز خراونەتەڕوو، داواکراوە سەرکردەکانی پارتە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەدا لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە.

 

یەکێتییەکە هاوکات داوای ئەوە دەکات کە ئاریشەکانی سەر شەقام بگوێزرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و لەوێ چارەسەر بکرێن.

 

ئەم داوایە لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکە لە ژمارەیەک لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان، خۆپیشاندان ساز دەکرێت و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویداوە.





loading...