پێش نەورۆز جگە لە پەروەردە، چەند وەزارەتێكی دیكەش مووچە وەردەگرن


نەتەوە  |   15:34:39 2018-03-16  |   (4,089) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاندووە، پێش نەورۆز مووچەی پەروەردە دابەشدەكەن، بەگوێرەی چەند زانیارییەكیش، چاوەڕوان دەكرێت جگە لە مووچەی پەروەردە، چەند وەزارەتێكی دیكەش پێش نەورۆز مووچە وەربگرن.
A+    A-


رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا  دەڵێت: "پێش جەژنی نەورۆز، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكەین".

 

بەگوێرەی جەند زانیارییەکیش کە تۆڕی هەواڵی سلێمانی لە زاری سەرچاوەیەکی خۆیەوە لە وەزارەتی دارایی بڵاویکردۆتەوە،  چاوەڕوان دەكرێت جگە لە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، بەر لە جەژنی نەورۆز، مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكەش دابەشبكرێت.

 

سەبارەت بەرۆژی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەش، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان راگەیاندووە: حكومەتی هەرێم ئەوەی راگەیاندووە كە پێش نەورۆز مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت، بەڵام تائێستا رۆژەكەی دیاریی نەكراوە.

 

وتیشی"ئەگەر حكومەت لەسەر بەڵێنەكەی خۆی بێت، دەبێت رۆژی یەكشەممە یان دووشەممەی داهاتوو مووچەكە دابەشبكرێت، ئەگەرنا دەكەوێتەوە دوای نەورۆز".
















زۆرترین بینراوەکان