باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   11:21:34 2018-03-16  |   (580) جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق "لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق" دووپاتکردەوە.
A+    A-

 

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاندوه‌، "نێردەی ئەمریکا وەک تەواوی جیهان بەشداری لە یادکردنەوەی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا شەهید بوون و برینداربوون.


له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "هاوسۆزی خۆمان ئاڕاستەی ئەو هاوڵاتیانە دەکەین، کە تا ئێستا و دوای ٣٠ ساڵ کاریگەری کارەساتەکەیان لەسەر ماوە".


هەر لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا باسی له‌وه‌شكردووه‌، لەم ڕۆژەدا پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی عێراق و هەوڵەکانیان دووپاتدەکەنەوە بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتێکی دیکەی هاوشێوە.


راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق له‌كاتێدایه‌ ڕۆژی ١٦ ی ئازاری ١٩٨٨ لە کۆتاییەکانی شه‌ڕی عێراق – ئێراندا، حکومەتی ئەو کاتەی عێراق بە بۆمبی کیمیایی بۆردومانی هەڵەبجەی کرد و بەهۆی بۆردومان و گازی کیمیاییەوە پێنج هەزار هاوڵاتی شەهیدبوون و زیاتر لە ١٥ هەزار هاوڵاتیش برینداربوون، هه‌روه‌ها دوای تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژەدا، تا ئێستاش ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بەرکەوتووانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە هەر ماوە.
















زۆرترین بینراوەکان