به‌وێنه‌.. یادی سی ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت


نەتەوە  |   10:36:47 2018-03-16  |   (374) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و بڕیاره‌ به‌ ڕێوڕه‌سم و چالاكی تایبه‌ت ئه‌و یاده‌ له‌و شاره‌ ده‌كرێته‌وه‌. 
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16/3/2018 بە دروشمی "جینۆسایدی هەڵەبجە ستەمكاری هەرەسپێهێنا" و بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك وەزیرانی عێراق و كونسوڵ و نوێنەری چەندین وڵاتانی بیانی و پەرلەمانتارانی عێراق و هەرێمی كوردستان، كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە یادی 30ی ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رزبنرخێرێت.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ چالاكییه‌كانی یاده‌كه‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وامده‌بن، جگه‌ له‌ به‌رزنرخاندنی یاده‌كه‌ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له‌ كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگا و چالاكی وه‌رزرشی ئه‌نجامده‌درێت.


هاوكات بڕیاره‌ كاتژمێر 11:00 یادی كاره‌ساته‌كه‌ بكرێته‌وه‌ له‌ كاتژمێر 12:00تاجه‌ گوڵینه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌خرێته‌ سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان و له‌ كاتژمێر 2:00 پێشانگایه‌كی فۆتۆگۆرافی له‌لایه‌ن ریكخراوێكی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئازاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌.


جێی باسه‌ کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی 16ی ئازاری ساڵی 1988 شاری هەڵەبجە له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌عسی روخاوه‌وه‌ کیمیابارانکرا، له‌ ئه‌نجامدا پێنج هەزار کەس شەهیدبوون  و 10 هەزار کەسیش برینداربوون. 
 
















زۆرترین بینراوەکان