وێنە... میسی کێشەی بۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتی دروست دەکات


نەتەوە  |   20:29:12 2018-03-15  |   (236) جار خوێندراوەتەوە

هاندەران و یاریزانانی چێڵسی لە رەفتارێکی کۆنتی راهێنەری یانەکە بەرامبەر لیۆنێل میسی نیگەران دەبن و بەو هۆیەشەوە رەخنەی زۆری لێ دەگرن.
A+    A-


دوای یارییەکەی نێوان چێڵسی و بەرشەلۆنە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری چێڵسی وێرای شکستە قورسەکەی تیپەکەی، بەڵام دوای یارییەکە چووە لای میسی و باوەشی پێدا کردو زۆریش ستایشی ئەو یاریزانەی کرد.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە میسی ھۆکاری ئەو بردنەوەیەو شکستی یانەی چێڵسی بووە، ئەوەش نیگەرانیی زۆری لای ھاندەران و یاریزانانی چێڵسی دروست کردووەو دەپرسن چۆن تیپەکەی بەو شێوەیەو لەسەر دەستی میسی دۆڕاوە، بەڵام راھێنەرەکە بچێتە لای و ستایشی بکات و دەستخۆشی ئەوەی لێبکات کە شکستی بە تیپەکەی ھێناوە؟
















زۆرترین بینراوەکان