ریال مەدریدا بەفەرمی ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ دەکات


نەتەوە  |   22:14:13 2018-03-14  |   (502) جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لاوانی یانەی ریال مەدرید لە یاریی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لاوانی چێڵسی تووشی دۆران بوون و ماڵئاواییان کرد.
A+    A-


 

لاوانی مێرنگی لە یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی میوانداری لاوانی چێڵسی ئینگڵتەرایان کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ تووشی دۆران بوون و ماڵئاواییان کرد، هەروەها لاوانی چێڵسیش گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی لاوان.

لە یارییەکی دیکە هەردوو یانەی لاوانی مانچێستەر سیتی و لاوانی لیڤەرپول رووبەرووی یەکتری بونەوە و یارییەکەش لە کاتی یاسایی بە گۆڵێک بەرامبەربوون بۆ هەردوولا کۆتایی هات و لاوانی ستیزن بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان توانیان سەرکەوتن بەدەست بێنن.

 
















زۆرترین بینراوەکان