لەسەر سیخوڕێکی پێشوو، پەیوەندییەكانی مۆسکۆ و لەندەن تێکچوو


نەتەوە  |   19:35:48 2018-03-14  |   (292) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی كە روسیا "دەستی هەبووە لە كوشتنی سێرگی سكریبال، سیخوڕی پێشووی روسیاو كچەكەی كە لەبەریتانیا بوون".
A+    A-


تێرێزا مەی ئاماژە بەوە كردووە، كە دەوڵەتی روسیا بە شێوەیەكی ناڕەوا هێزی لە دژی بەریتانیا بەكارهێناوە.

 

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، لەندەن داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە، لە بارەی دۆسێی كوشتنی سێرگی سكریبال.

 

سێرگی سكریبال، تەمەن 66 ساڵ، ناوی ئەو كەسەیە كە لە میدیاكان وەك كەسێك ناوی بڵاوكراوەتەوە، كە كاری هەواڵگریی دەكات، رەگەزنامەی (روسی– بەریتانی) هەیە.

 

سێرگی لەگەڵ یولیا، كچە تەمەن 33 ساڵانەكەی لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن، دوای ئەوەی  پێشتر بە بێهۆشی دۆزرابوونەوە.

 

سێرگی سكریبال، ئەفسەری هەواڵگریی خانەنشینی روسیایەو پێشتر 13 ساڵ لەروسیا زیندانیكراوە، بەتۆمەتی ئاشكراكردنی ناسنامەی سیخوڕەكانی روسیا، بۆ هەواڵگری دەرەوەی بەریتانیا (ئێم ئای 6) كە بە نهێنی لە ئەوروپا كاردەكەن و ساڵی 2010 مۆسكۆ بەرامبەر بە ئازادكردنی 10 سیخوڕی روسی لەلایەن ئەمریكاوە سكریبال-ی ئازادكردبوو.
















زۆرترین بینراوەکان