به‌فه‌رمی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی كرانه‌وه‌


نەتەوە  |   14:22:22 2018-03-14  |   (1,098) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی عیراق ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ڕاگه‌یاند، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ته‌واوی‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی‌ مه‌ده‌نی‌ عیراق ده‌بێت.
A+    A-

 

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2018 قاسم ئه‌عره‌جی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عیراق گه‌یشته‌ هه‌ولێرو كردنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ راگه‌یاند، دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم زانیاریی‌ زیاتری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاند.


قاسم ئه‌عره‌جی ڕایگه‌یاند، "له‌مڕۆوه‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌"، وتیشی‌:"گه‌شته‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ و ڕێنماییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی‌ مه‌ده‌نی‌ عیراقدا ده‌بن".


لای خۆیشیه‌وه‌ بێستون عادل ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و گواستنه‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كه‌ یاوه‌ری‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عیراق ده‌كات بۆ سه‌ردانی‌ كوردستان ئاشكرایكرد، "هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم ده‌توانن له‌مه‌ودوا گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن، به‌رده‌وامیش لیژنه‌ هونه‌ریه‌كانی‌ هه‌ردولا هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر ده‌كه‌ن".
















زۆرترین بینراوەکان