خۆپیشاندانەکەی سەیدسادق گرژی لێکەوتەوە


نەتەوە  |   13:22:32 2015-10-10  |   (336) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خۆپیشاندانەکە ئەمڕۆی سەیدسادق گرژی لێکەوتەوە وچەند هاوڵاتیەک بریندارن.
A+    A-

بەیانی ئەمڕۆشەممە، لە شارۆچکەی سەیدسادق، خۆپیشاندان دەستی پێکرد و خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگای ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست نەتەوە کەوتووە، خۆپیشاندەران بەردبارانی بارەگای پارتیان کردووە و هێزە ئەمنیەکان و پاسەوانانی بارەگەکە تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەران کردووە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون.

 

لە ئێستادا، ئاڵۆزیەکانی خۆپیشاندانەکە بەردەوامە و هێزە ئەمنیەکان لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکەدان.





loading...