ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ نیشاندرا


نەتەوە  |   12:57:55 2018-03-14  |   (4,146) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، "چاره‌سه‌ری‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی ساڵی‌ ڕابردوی لیوای‌ 12و بنكه‌یه‌كی‌ مه‌شقی‌ سه‌ربازیی كراوه‌ و وه‌زاره‌تی‌ دارایی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی ساڵی‌ ڕابردوی ئه‌و هێزانه‌ ده‌ربڕیوه‌و موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن".
A+    A-

 

جه‌بار ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، "ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ دارایی تاوه‌كو چاره‌سه‌ری‌ گرفتی‌ موچه‌ی‌ لیوای‌ 12و بنكه‌یه‌كی‌ مه‌شق بكرێت كه‌ تائێستا موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی ساڵی‌ ڕابردویان وه‌رنه‌گرتوه‌".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی:"ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابینكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دراوه‌و ته‌نها واژۆی‌ وه‌زیری دارایی ماوه‌ له‌سه‌ر نوسراوه‌كه‌و ده‌ست به‌خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی 10ی ساڵی‌ ڕابردوو بكرێت".


رونیشیكرده‌وه‌، به‌ڵام دوێنێ وه‌زیری دارایی كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ عیراق هه‌بوو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌زوترینكات ئیمزا له‌سه‌ر نوسراوه‌كه‌ بكرێت و ده‌ست به‌خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی ساڵی‌ ڕابردوی ئه‌و هێزانه‌ بكرێت".


به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ته‌نها موچه‌ی‌ لیوای‌ 12و بنكه‌یه‌كی‌ مه‌شق ماوه‌ خه‌رجبكرێت، موچه‌ی‌ ئه‌و فه‌وجه‌ی‌ پێشتر دواكه‌وتوه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردودا پێیاندراوه‌".


به‌گوێره‌ی‌ چه‌ند زانیاریه‌كیش بڕیاروایه‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی‌ ساڵی‌ ڕابردوی‌ لیوای‌ 12ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان