یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌م وڵاته‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت


نەتەوە  |   12:46:19 2018-03-14  |   (1,142) جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامه‌یه‌كی قه‌تەری ئاشكرایده‌كات، "له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌ و یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر یاخود سلێمانی له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌بێت".
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2018  ڕۆژنامه‌ی (عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید) ئاشكرایكردووه‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا نیشتنه‌وه‌ی یەکەم فڕۆكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان ده‌ستپێبكات.


ڕۆژنامه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌، یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر یاخود سلێمانی له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌بێت.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوای پێنج مانگ و نیو لە قەدەخەکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا رۆژی پێنجشەممە 15-3-2018 گەمارۆکە هەڵبگرێت و لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەست بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان بکرێتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان