قائیمقامی سلێمانی شوێنی یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی راگه‌یاند


نەتەوە  |   12:29:35 2018-03-14  |   (399) جار خوێندراوەتەوە

سه‌باره‌ت به‌یادكردنه‌وه‌ی‌ نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵ له‌پاركی‌ هه‌واری‌ شار قائیمقامی‌ سلێمانی‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یاده‌كه‌ له‌گردی‌ مامه‌یاره‌ ده‌بێت و نابرێته‌ هه‌واری‌ شار"، له‌باره‌ی‌ به‌ربه‌ستكردنی‌ شه‌قامی‌ سالم (سه‌هۆڵه‌كه‌)ش په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كات.
A+    A-

 

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی‌ سلێمانی‌له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌رنامه‌و پلانی‌ قائمیقامیه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ تایبه‌تمه‌ندن به‌ پرسی یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ و وتی: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕۆشنبیریی‌ سلێمانی‌ چه‌ند چالاكیه‌ك له‌هه‌فته‌ی‌ نه‌ورۆزدا ئه‌نجامده‌ده‌ن و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازیكردن له‌هاوڵاتیان و گه‌شتیاران كراوه‌".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "چاودێریی بازرگانی‌ سلێمانی‌ به‌دواداچونی‌ كردوه‌  به‌جۆرێك بتوانرێت له‌ڕۆژانی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزدا سه‌رجه‌م دوكانی‌ خوارده‌مه‌نی‌ و سه‌مونخانه‌كان هۆتێله‌كان به‌ڕوی‌ گه‌شتیاراندا كراوه‌بن".


ئاوات محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌به‌ربه‌ستكردنی‌ شه‌قامی‌ سالم (سه‌هۆڵه‌كه‌)ش قائیمقامی‌ سلێمانی‌ په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان و شۆفێران كردو جه‌ختیكرده‌وه‌، "تائێستا هیچ بڕیارێكمان نییه‌ سه‌باره‌ت به‌گرتنی‌ شه‌قامی‌ سالم".


رونیشیكرده‌وه‌،"ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك چالاكیه‌كانی‌ نه‌ورۆز له‌سلێمانی‌ به‌رده‌وامده‌بن به‌هه‌ماهه‌نگی‌ 20 گروپ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕۆشنبیریی سلێمانی‌، یاده‌كه‌ش له‌گردی‌ مامه‌یاره‌ ده‌بێت نه‌ك پاركی‌ هه‌واری‌ شار".
















زۆرترین بینراوەکان