بۆ وه‌رزی دوه‌م ڕێوشوێنێك به‌رامبه‌ر مامۆستایان جێبه‌جێده‌كرێت


نەتەوە  |   11:37:39 2018-03-14  |   (2,025) جار خوێندراوەتەوە

یه‌كێتیی‌ مامۆستایان په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران ده‌كات، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ مامۆستایان بۆ وه‌رزی دوه‌می‌ ئه‌مساڵی‌ خوێندن له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه‌، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "بۆ وه‌رزی دوه‌م هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مامۆستایان ئه‌نجامده‌درێت".
A+    A-

 

عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان ڕایگه‌یاند، "بۆ وه‌رزی دوه‌می‌ ئه‌مساڵی خوێندنی‌ 2017-2018 هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان له‌سنوری‌ په‌روه‌رده‌كانی‌ هه‌ولێرو دهۆك ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی‌ خوێندن له‌سنوری‌ په‌روه‌رده‌كانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی‌ گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به‌ته‌واوی ده‌ستپێبكاته‌وه‌ ئه‌وا به‌هه‌مانشێوه‌ دوای‌ پشوه‌كانی‌ وه‌رزی دوه‌م ئه‌و هه‌نگاوه‌ بۆ مامۆستایان جێبه‌جێده‌كرێت".


ناوبراو وتیشی‌:"هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ مامۆستایان به‌سه‌ر چه‌ند تیمێكدا دابه‌شكراوه‌ به‌جۆرێك یه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕیی و دوو سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕ سه‌ردانی‌ مه‌یدانی‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن كه‌ هه‌ریه‌كێك له‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌ 10 خوێندنگه‌یان بۆ دیاریكراوه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن".


سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی: "به‌گوێره‌ی‌ ڕێنماییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ سه‌رپه‌رشتیاری له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاران ده‌ركراوه‌ كار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ مامۆستایان ده‌كرێت له‌وه‌رزی دوه‌مدا".
 
















زۆرترین بینراوەکان