فەرەنسا په‌یامێك ئاراسته‌ی عەبادی و نێچیرڤان بارزانی ده‌كات


نەتەوە  |   11:17:59 2018-03-14  |   (430) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و په‌یامێكش ئاراسته‌ی عەبادی و نێچیرڤان بارزانی ده‌كات.
A+    A-

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا شەوی رابردوو لە تویتێکدا رایگەیاند، پێشوازی لە هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم.


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، فەرەنسا پشتیوانی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی لە عێراق.


دوای پێنج مانگ و نیو لە قەدەخەکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ سێشه‌ممه‌ بڕیاری دا رۆژی پێنجشەممە 15/3/2018 گەمارۆکە هەڵبگرێت و لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەست بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان بکرێتەوە. 
















زۆرترین بینراوەکان