له‌هه‌رێم باران بارین ده‌ستپێده‌كات


نەتەوە  |   11:11:31 2018-03-14  |   (2,896) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رپرسێكی كه‌شناسی عێراق ئاشكرایكرد، "له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یەدا شه‌پۆلێكی بارانبارین ڕوو له‌ عێراق ده‌كات، كه‌ کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتردەبێت.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2018 سادق عه‌تییه‌، پێشبینیكه‌ری كه‌شوهه‌وا لەبەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگه‌یاند "له‌شه‌وی پێنجشه‌ممه‌وه‌ نمه‌بارانێكی كه‌م له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاواز ده‌ستپێده‌كات".


ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئه‌و شه‌پۆله‌، كه‌ به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی هه‌وای ده‌ریای سوره‌وه‌یه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت و باران له‌و ناوچانه‌ زیاتر ده‌بێت.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بارانبارین له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا زیاتر ده‌بێت و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "وه‌رزی به‌هار هه‌میشه‌ پێشبینی تێیدا ورد نییه‌ چونكه‌ هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌ به‌هاردا هه‌یه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان