له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   10:54:10 2018-03-14  |   (19,129) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، پێش جەژنی نەورۆز، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٧ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.
A+    A-

 

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەران ڕایگەیاندوه‌، وەزارەتەکەیان لە دابەشکردنی مووچە بەپێی داهاتەکەی بەردەوام دەبێت.


ئاشکراشی کردووه‌، پێش جەژنی نەورۆز، مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکەن و دوای نەورۆزیش لە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە بەردەوام دەبن.
 

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری دارایی له‌ میانی پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق له‌شاری هه‌ولێر هاتووه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ بۆیان رێكخرابوو..
















زۆرترین بینراوەکان