نوسراوی‌ ڕێكه‌وتنی‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   10:42:11 2018-03-14  |   (1,415) جار خوێندراوەتەوە

دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ نێوان وه‌فده‌كه‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق و وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم، نوسراوێك به‌واژۆی‌ وه‌زیری‌ دارایی و پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ تێیدا ورده‌كاریی ڕێكه‌وتنی‌ نێوانیان ئاشكراكراوه‌.
A+    A-

 

له‌و نوسراوه‌دا كه‌ واژۆی‌ ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری‌ دارایی هه‌رێم و عه‌لی‌ عه‌لاق پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراقی‌ له‌سه‌ره‌و مێدیای‌ عیراقی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ بڕیاردراوه‌، باجه‌كان له‌بانكه‌ تایبه‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌ داراییه‌ نا خه‌رجكه‌ره‌كاندا بژمێردرێت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ بانكه‌كه‌ یاخود دامه‌زراوه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م لقه‌ كارپێكراوه‌كاندا له‌عیراق.


له‌و نوسراوه‌دا هاتووه‌، بڕیاردراوه‌ كاربكرێت بۆ یه‌كخستنی‌ ڕێكارو ڕێنماییه‌كانی‌ ساڵانه‌ به‌هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ باجه‌كان له‌هه‌رێم و ده‌ستنیشانكردنی‌ ڕێكارێك بۆ چاودێریكردنی‌ باجی‌ كۆمپانیاكانی‌ دیكه‌، ئه‌مكاره‌ش پێویسته‌ پێش 30/6/2018 جێبه‌جێبكرێت.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا ڕێككه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، دان به‌دۆسێ و ئه‌ستۆپاكی یه‌كتردا بنێن و لیژنه‌یه‌كی‌ هه‌میشه‌یی هاوبه‌شیش بۆ چاودێریكردنی‌ باجه‌كان پێكبهێنن.
 
















زۆرترین بینراوەکان