مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   10:29:27 2018-03-14  |   (1,179) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێك سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه‌و هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی‌، "كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ته‌نها بودجه‌و فڕۆكه‌خانه‌كان نیین".
A+    A-

 

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌تویتێكدا پشتیوانی له‌لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، "لابردنی گه‌مارۆكان هه‌نگاوێكن به‌ئاراسته‌ی به‌ره‌وپێشچونی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدادا".


جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، "به‌ڵام گرنگه‌ هه‌موكه‌س بیری بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ كێشه‌كانی هه‌ردولا په‌یوه‌ندیان به‌(سیاسه‌ت، نه‌ته‌وه‌، مێژوو، مرۆڤایه‌تی، ئابوری و ده‌ستوریی)ه‌وه‌ هه‌یه‌".


مه‌سعود بارزانی هۆشداریده‌دات سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌و كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولاو ده‌ڵێت:"ناكرێت ئه‌م كێشانه‌ ته‌نها له‌بودجه‌و فڕۆكه‌خانه‌وه‌ بچوك بكه‌ینه‌وه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان