کەسایەتیی و زانایەکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد


نەتەوە  |   10:20:15 2018-03-14  |   (556) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ "ستیڤن هاوکینگ" زانای بریتانی لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
A+    A-

 

بەپێی میدیاكان بەریتانیا، کەسوکاری ستیفن هاوکینگ، زانای بەناوبانگی بواری فیزیا ئه‌مڕۆ چوارشەممه‌ 14/3/2018 ئاشكرایانكردووه‌، ناوبراو له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری كامبریج له‌ بریتانیا له‌تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.


ستیڤن 8ی كانونی دووه‌می 1942 له‌ شاری ئۆكسفۆرد له‌ بریتانیا له‌دایكبووه‌، هه‌رچه‌نده‌ لەتەمەنی گەنجێتیدا بەهۆی نەخۆشییەوە زۆربەی جه‌سته‌ی لەکاردەکەوێت و توانای قسه‌كردن و ڕۆیشتنی نامێنێت، به‌ڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا زانایه‌كی به‌ناوبانگی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك بوو، بەشێک لە میدیا جیهانییەکان بە ئەنشتاینی سەدەی 21 ناوی دەبەن.


ئەو زانایە سێ منداڵی بە ناوەکانی لوسی، رۆبێرت و تیم لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە.


کەسوکاره‌كه‌ی ئاماژەیان بەوەکردووە، کە هاوکینگ "زانایەکی گەورە و پیاوێکی دەگمەن بوو، کە زانستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ وەکو میراتی بنەماڵەکەیان دەمێنێتەوە".
















زۆرترین بینراوەکان