بەرپرسێکی باڵای عێراق بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بەرەو هەرێم بەڕێکەوت


نەتەوە  |   10:02:05 2018-03-14  |   (782) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، بەرەو هەرێم بەڕێکەوت. 
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سۆمه‌ریه‌ نیوز كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆ، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2018 به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتووه‌".


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، وه‌زیری ناوخۆ له‌ لایه‌ن بێستون عادل، په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژمارەیەک ئه‌فسه‌ره‌وه‌ یاوه‌ری ده‌كرێت و سه‌باره‌ت به‌هۆكاری سه‌ردانییه‌كه‌ش، سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانییه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان".


دوێنێ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق، رەزامەندی دەربڕی بە کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی لە ماوەی یەک هەفتەدا.
 
















زۆرترین بینراوەکان