نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ده‌گمه‌ن بۆ نه‌خۆشێك كرا


نەتەوە  |   00:22:05 2018-03-14  |   (651) جار خوێندراوەتەوە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ شاری‌ "هه‌ولێر" توانرا مقه‌ستێك له‌ سكی‌ نه‌خۆشێك ده‌ربهێنرێت كه‌ 34 ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌ سكی‌ به‌جێمابوو.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 2018/3/13 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری توانرا نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ نه‌خۆشێك بكرێت كه‌ له‌ ساڵی‌ 1984دا دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرابوو پارچه‌یه‌ك له‌ (artery كه‌لوپه‌لی نه‌شته‌رگه‌ری) له‌ ناو سكی به‌جێمابوو.


ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌: "ئه‌مڕۆ دوای (34) ساڵ به‌ حاڵه‌تی كتوپڕ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری توانرا پارچه‌كه‌ له‌ سكی ده‌ربێنن كه‌ ئه‌وه‌ش رووداوێكی زۆر سه‌یره‌".


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ "ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ له‌ لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری د.سه‌رهه‌نگ حسێن و تیمی پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا".


ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئێستاش نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ ژێر چاودێری چڕدایه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری و باری ته‌ندروستی جێگیره‌".
















زۆرترین بینراوەکان