موچه‌كه‌ی به‌غدا له‌م كاته‌دا ده‌گاته‌ هه‌رێم


نەتەوە  |   00:15:27 2018-03-14  |   (2,626) جار خوێندراوەتەوە

به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارێك شاندێكی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆشیان موچه‌ دێنن.
A+    A-

 

سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە شاندێک لە حکومەتی عێراق سەردانی ھەرێم دەکەن و مووچەش لەگەڵ خۆیان دێنن.


 پێشت ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارەی موچەی فەرمانبەران لە بانکی ناوەندی عێراق – لقی هەولێرە و تەنیا فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی دەوێت.


هه‌فته‌ی رابردوو، حەیدەر عەبادی ڕایگەیاندبوو پێش جەژنی نەورۆز موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و پرۆسەی وردبینیش بەردەوامی دەبێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان