به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت كوژرا


نەتەوە  |   00:08:47 2018-03-14  |   (1,183) جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی لیوای پاسەوانەکانی "حەیدەر عەبادی"، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ چەکدارانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر کوژرا.
A+    A-

 

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە دەروازەی شاری سامەڕا لە باشووری پارێزگای سەلاحەدین، شەڕ لەنێوان هێزێکی ئەمنی کە لە بەغداوە هاتبوون بۆ شارەکە لەگەڵ هێزێکی سەر بە سەرایا سەلام روویداوە، لە ئەنجامدا عەمید شەریف ئیسماعیل ئەلمرشدی، فەرماندەی لیوای 57ی تایبەتی پاسەوانەکانی عەبادی کوژراوە.


هێزەکەی سەر بە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەرکێکی تایبەت لە بەغداوە بەرەو پارێزگای نەینەوا لەڕێگادا بوون، لە دەروازەی سامەڕا پاسەوانەکانی عەمید شەریف عەبید ئەلمرشدی لەگەڵ چەکدارانی سەرایا سەلام دەبێتە دەمەقاڵێیان. هێزەکە دوای دەرچوونیان لە سامەڕا لە بازگەی حوێش لە دەروازەی تکریت لەگەڵ چەکدارانی سەرایا سەلام بووەتە شەڕیان، لە ئەنجامدا عەمید شەریف ئیسماعیل عەبید ئەلمرشدی کوژراوە و دوو پاسەوانی برینداربوون.


هاوكات ناوەندی میدیای ئەمنی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی دەستبەجێی لەبارەی کوژرانی عەمید شەریف ئیسماعیل دەرکردووە.


راشیگه‌یاندووه‌: "ئەلمرشدی لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا لەلایەن کەسانی نارێکخراوی بازگەکان لە دەروازەی شاری سامەڕا کوژراوە".
 
















زۆرترین بینراوەکان