پێنج كه‌ناڵی ئاسمانی داده‌خرێن


نەتەوە  |   21:37:34 2018-03-13  |   (431) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هەرێم بڕیاری داخستنی پێنج كه‌ناڵی ئاسمانی ده‌رده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ش، ناوی كه‌ناڵه‌كان ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر.
A+    A-


محه‌مه‌د گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له ‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم، راگه‌یاندووە: ماوه‌ی دوو رۆژه‌ فه‌رمانی داخستن بۆ پێنج كه‌ناڵی ئاسمانی ده‌رچووه‌، كه‌ هه‌ندێكیان مۆڵه‌تیان نییه‌و هه‌ندێكی دیكشیان مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردۆته‌وه‌.

 

لەو رووەشەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی- ی وتووە:" ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی بڕیاری داخستنیان ده‌رچووه‌، بریتین له‌ (كوردستان تیڤی، پێلیستانك، نێت تیڤی، كۆمه‌ڵ و حه‌نین".

 

ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه‌داوە کە هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و پێلیستانك مۆڵه‌تیان نییه‌و سێ كه‌ناڵه‌كه‌ی دیكه‌ش مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردۆته‌وه‌.

 

سه‌باره‌ت به ‌ڕێوشوێنی داخستنی كه‌ناڵه‌كانیش، محه‌مه‌د گه‌ردی ده‌ڵێت: "پێویسته‌ له‌ڕۆژی ده‌رچوونی فه‌رمانه‌كه‌وه‌، كه‌ رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌یه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ داخستنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌".

 

هەر لەوبارەیەشەوە روونیکردۆتەوە ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كێشه‌ی یاساییان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌یان نوێ بكه‌نه‌وه‌، فه‌رمانی داخستنه‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

 

ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئه‌مڕۆ سێشەممە 2018/3/13، هه‌ردوو كه‌ناڵی ناوخۆیی (ئه‌ستێره‌و ئاڵا) به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ داخراون.
















زۆرترین بینراوەکان