بەغدا مووچه‌كه‌ی تەندروستی و پەروەردە رادەستی حكومه‌تی هه‌رێم دەکات


نەتەوە  |   21:01:19 2018-03-13  |   (686) جار خوێندراوەتەوە

حكومه‌تی عیراق بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ده‌دات و په‌رله‌مانتارێكی گۆڕانیش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات، به‌غدا پاره‌ی مووچه‌كه‌ ده‌داته‌ ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابەشکردنی.
A+    A-


مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمەڵایه‌تیی فه‌یسبووك، په‌یامێكی ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی هه‌رێم كردووه‌و تێیدا نووسیویه‌تی: "به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ستم كه‌وتووه‌، وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم، زۆربه‌ی كێشه‌ داراییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ركردووه‌و ئه‌و پاره‌ی كه‌ بۆ مووچه‌كه‌تان ته‌رخان كراوه‌، له‌ فه‌رعی بانكی ناوه‌ندییه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو به‌رێز حیدر عه‌بادی فه‌رمانی سه‌رفكردنی بدات و پاره‌كه‌ بدرێت به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌كه‌تان سه‌رف بكرێت".
















زۆرترین بینراوەکان