دابه‌شكردنی مووچه‌ی بەشێک لە خانەنشینان دەکەوێتە هه‌فته‌ی داهاتوو


نەتەوە  |   20:52:50 2018-03-13  |   (682) جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی راگه‌یاندنی دوو رۆژ پشوو لەلایەن حكومه‌تی هەرێمەوە، دابه‌شكردنی مووچه‌ی به‌شێك لەو ‌خانه‌نشینانە ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ی داهاتووەوە کە ئەمڕۆ مووچەکەیان وەرنەگرتووە.
A+    A-


حكومه‌تی هه‌رێم رۆژی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ی كرده‌ پشووی فه‌رمی له ‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا، لەکاتێکدا هێشتا به‌شێك له ‌خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

 

دره‌خشان عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی شارستانی سلێمانی بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی، رۆژانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ بووه‌، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ردوو بنكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی قسه‌مان كردووه‌، ئاماژه‌یان به‌وه ‌كردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا هه‌ردوو بنكه‌كه‌ زۆر قه‌ره‌باڵغ بووه‌و ئه‌وانه‌ی پێویست بوون هاتوون و مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌.

 

هەروەها دەڵێت: "سبه‌ینێ و دووسبه‌ی كه‌ پشووی فه‌رمییه‌، بنكه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان ده‌وام ناكه‌ن، ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، مووچه‌كه‌یان له رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو پێده‌درێت".
















زۆرترین بینراوەکان