لە رووداوێکدا پێشمەرگەیەک ژیانی لەدەستدا


نەتەوە  |   20:41:07 2018-03-13  |   (276) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایگەیاند، بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆوە لە ناحیەی تەقتەق، ھاووڵاتییەکی تەمەن 21 ساڵ ژیانی لەدەستدا.
A+    A-


لەوبارەیەوە شۆڕش کاکە راگەیاندووە ئێوارەی دوێنێ پێکدادان لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ھۆندا سۆناتادا لە ناحیەی تەقتەق روویداوە.

 

لەوبارەیەشەوە بە ماڵپەڕی خەندان-ی وتووە: بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کە پێشمەرگە بووە، ژیانی لەدەستداوە.

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە پێشمەرگەکە ناوی حەسەن عەلی خەلیل-ەو دانیشتووی تەقتەقەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دوای رووداوەکە خۆی حەشارداوەو دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
















زۆرترین بینراوەکان